له يه‌ك رۆژدا چوار ژنى هێنا
هاووڵاتييه‌كى كوه‌يت بۆ سه‌لماندنى پياوه‌تى خۆى، له يه‌ك رۆژدا چوار ژنى هێناوه و هه‌موويانى له ئاهه‌نگێكدا كۆكردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى كوه‌يت بۆ سه‌لماندنى پياوه‌تى خۆى، له يه‌ك رۆژدا چوار ژنى هێناوه و هه‌موويانى له ئاهه‌نگێكدا كۆكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ره‌ئى كوه‌يتى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتييه به ئه‌زموونێكى شكستخواردوودا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى يه‌كه‌مى تێپه‌ڕيوه و هاوسه‌ره‌كه‌ى كه لێى جيا بووه‌ته‌وه پێى وتووه تۆ ناتوانيت جارێكى ديكه هاوسه‌رگيرى بكه‌يت و كه‌س پێت رازى نابێت.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، ئه‌و هاووڵاتيه وه‌ك ئاڵنگارييه‌ك بۆ قسه‌ى هاوسه‌رى پێشووى بڕيارى داوه چوار ژن له يه‌ك كاتدا بهێنێت و 500 هه‌زار درهه‌مى بۆ ماره‌يى هاوسه‌ره‌كانى ته‌رخانكردووه و 100 هه‌زار درهه‌مى ديكه‌ى بۆ خه‌رجى مانگى هه‌نگوينى داناوه.