مه‌لايه‌ك بڕيار ده‌دات كۆتايى به ژيانى بهێنێت
به‌رگه‌ى ئه‌و سته‌مه ناگرێت كه لێى كراوه و بڕياريداوه خۆى بكوژێت و كۆتايى به‌و ژيانه‌ى بهێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لايه‌كى ميسرى له ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆي‌دا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياندووه، ئيدى به‌رگه‌ى ئه‌و سته‌مه ناگرێت كه لێى كراوه و بڕياريداوه خۆى بكوژێت و كۆتايى به‌و ژيانه‌ى بهێنێت.
مه‌لا و بانگخوازى ئاينى محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا نه‌سر، كه به شێخ ميزۆ ناسراوه نووسيويه‌تى: خواتان له‌گه‌ڵ بێت و له به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه و لاى ئه‌و خوايه‌ى كه سته‌م ناكات پێتان ده‌گه‌مه‌وه. ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌ى قاهيره رووبه‌ڕووى سته‌م و سووكايه‌تييه‌كى زۆر بوومه‌وه و جانتاى جله‌كانم له هۆڵى يه‌كه‌مى فڕۆكه‌خانه له پێش چاوى خه‌ڵكێكى زۆر هه‌ڵڕێژرا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به خۆ هه‌ڵدانم بۆ ناو رووبار‌ى نيل به ئيزنى خوا له‌م ژيانه ره‌شبينييه رزگارم ده‌بێت و نيل رووبار‌ى ژيانه و ده‌چمه‌وه لاى خودا و له باره‌ى سته‌مى به‌نده‌كانييه‌وه سكاڵاى خۆم ده‌گه‌يه‌نم.