"حاخامێك داوا ده‌كات ئاوى خواردنه‌وه‌ى فه‌له‌ستين ژه‌هراوى بكرێت "
سه‌رۆكى فه‌له‌ستين مه‌حموود عه‌باس، رايگه‌ياند، حاخامه‌كانى ئيسرائيل داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاوى فه‌له‌ستين ژه‌هراوى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌كجارى هه‌موو خه‌ڵكى فه‌له‌ستين له‌ناو بچن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌له‌ستين مه‌حموود عه‌باس، رايگه‌ياند، حاخامه‌كانى ئيسرائيل داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاوى فه‌له‌ستين ژه‌هراوى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌كجارى هه‌موو خه‌ڵكى فه‌له‌ستين له‌ناو بچن.
مه‌حموود عه‌باس له ميانى وتارێكدا كه له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، هه‌ندێك له حاخامه‌كانى جوله‌كه به روونى داوايان له حكومه‌تى ئيسرائيل كردووه ئاوى فه‌له‌ستين ژه‌هراوى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره و بچووكى فه‌له‌ستين له‌ناو بچێت.. ئايا ئه‌وه هاندانێكى روون و راشكاوانه نييه بۆ كوشتنى به كۆمه‌ڵ و جينۆسايدكردنى خه‌ڵكى فه‌له‌ستين.
له به‌رامبه‌ردا نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ رايگه‌ياند، عه‌باس رووى راسته‌قينه‌ى خۆى ئاشكرا كرد و ئه‌و ره‌تيكردووه‌ته‌وه چاوى به سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بكه‌وێت و دانووستانى راسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكات و كه‌وتووه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى خوێناوى له دژى ئيسرائيل.
سه‌ردانى عه‌باس بۆ برۆكسل هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى سه‌رۆكى ئيسرائيل رووفين ريفلين و له‌و ميانه‌يه‌دا عه‌باس ره‌تيكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيسرائيل كۆببێته‌وه و رايگه‌ياندووه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌و شێوه‌يه پێويستى به ئاماده‌كارى زياتر هه‌يه.
به گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان حاخام شولومۆ داواى له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حاخامه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى جوله‌كه‌نشينه‌كانى كه‌نارى خۆرئاواى كردووه، فه‌توايه‌ك ده‌ركه‌ن كه رێگه به جووله‌كه هاورده‌كراوه‌كانى ناوچه‌كه بدات رێككارى له‌و جۆره‌ى ده‌رمانخوارد كردن له دژى خه‌ڵكى فه‌له‌ستين به‌كاربهێنن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستين له به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايكردووه، ئه‌و حاخامه ده‌ستگير بكرێت.
ژه‌هراويكردنى ئاوى خواردنه‌وه، يه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى كه جووله‌كه‌كانى پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌و پێيه‌ى له سه‌ده‌ى چوارده‌يه‌مدا كاتێك تاعوون له ئه‌وروپا بڵاو ده‌بێته‌وه، جووله‌كه‌كان به‌وه تاوانبار ده‌كرێن كه ژه‌هريان كردووه‌ته ناو سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز