پۆلیسی سلێمانی: باندێكی‌ شه‌ش كه‌سی‌ ده‌ستگیركران

"ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه"‌

دەستگیرکراوەکان، وێنە: پۆلیسی سلێمانی
دەستگیرکراوەکان، وێنە: پۆلیسی سلێمانی

K24 - هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌ هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات‌ و رۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان، باندێكی‌ شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێ بووه ‌و له ‌شێوه‌ی‌ باندا كاریانكردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا، بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و چه‌كێك له ‌جۆری‌ ده‌مانچه ‌و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و چه‌ند موبایل ‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەش درا، هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 30 له‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، دەستگیرکراون.

کەلوپلەی دەستگیرکراوەکان
کەلوپلەی دەستگیرکراوەکان