دواجار كریستیانۆ یانهی خۆی دۆزییهوه

بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری رازی کردووە بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی رۆخێ بلانکۆس.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە لەم هاوینە کریس دەچێتە ئاتڵێتیکۆ مەدرید و هێما بۆ ئەوەش کراوە کریس رووبەڕووی شۆرشی هاندەرانی مێرەنگی دەبێتەوە کە چەند ساڵێک یاریی لەو یانەیە کردووە و ئەمجارە دەچێتە ریزی رکابەرەکەیان.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وهرزی رابردوو له یانهی یوڤێنتۆسهوه گهڕایهوه مان یونایتد، له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئهوكات 3 نازناوی پرێمهرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان بهدهستهێناوه.