دوانه‌يه‌كى داعشى سه‌رى دايكيان ده‌بڕن
دواى په‌يوه‌ست بوونيان به رێكخراوى داعشه‌وه دايكى خۆيانيان كوشتووه و برايه‌كى بچووك و باوكيشيان بريندار بوونه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه جوته برايه‌كى دوانه‌يان ده‌ستگيركرد، كه دواى په‌يوه‌ست بوونيان به رێكخراوى داعشه‌وه دايكى خۆيانيان كوشتووه و برايه‌كى بچووك و باوكيشيان بريندار بوونه.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى سوورى شارى ريازى پايته‌خت ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى داعش ده‌ستيان چووه‌ته خوێنى دايكيان و دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند چه‌قۆيه‌كيان لێداوه سه‌ريشيان له جه‌سته‌ى جيا كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانياريى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان باوك و برايه‌كى بچووكيشيان له رووداوه‌كه بريندار بوونه و له لايه‌ن تيمه‌كانى فرياكه‌وتنه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و دوانه‌يه دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه توانيويانه له شوێنى تاوانه‌كه رابكه‌ن و شوفێرێكى فليپينيشيان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و ئه‌ويشيان به سه‌ختى بريندار كردووه.
زانيارييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و دوو تاوانباره ويستوويانه له سعوودييه‌وه رووبكه‌نه يه‌مه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش رێگه‌ى يه‌مه‌نيان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بچنه ريزى چه‌كدارانى داعش.