به ڤیدیۆ.. له هه‌ولێر زیاتر له نیو تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێر ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 510 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا، كه له ناو ئامێری درووستكردنی شه‌ربه‌تدا شاردرابوویه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره، یه‌كێكه له مادده كاریگه‌ره‌كانی هۆشبه‌ر و له شێوه‌ی ده‌نكه حهپدایه و له له‌یلانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ترانزێته‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاشكراشیكردووه، كه شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان و خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه‌ی ئامێره‌كانی تێدا دانراوه، ده‌ستگیركراون.