ژنێكی دووگیان به چه‌كوش كوژرا
تۆمه‌تبار رۆژێك دوای تاوانه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژنه‌كه دانیشتووه و پێیگوتووه "له ونبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ت یارمه‌تیت ده‌ده‌م"
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له ئوردن ژنێكی دووگیان به چه‌كوش ده‌كوژێت، له‌كاتێكدا ژنه‌كه سكه‌كه‌ی له مانگی هه‌شته‌م بووه، باوكی ژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بكوژه‌كه هاوڕێی زاواكه‌م بووه و دراوسێیانه، پێشتر به‌یه‌كه‌وه كاریانكردووه، دوای ئه‌وه‌ی كچهمی كوشتووه، چووه‌ته لای زاواكه‌م قاوه‌ی له‌گه‌ڵ خواردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه"، ژنه‌كه دوای ئه‌وه‌ی ونبووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه دۆزیویانه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌دا ناوه.
كه‌ناڵی "روئیا"ی ئوردنی بڵاویكرده‌وه، رووداوه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بووه، ژنه‌كه له ماڵ چووته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، رۆژی دواتریش ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، چووه‌ته لای هاوسه‌ری ژنه‌كه، كه هاوڕێ یه‌كتر بوون، له هه‌مانكاتدا دراوسێش بوون، گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تییه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كم.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، ژنه‌كه تا به‌رده‌م دوكانی تۆمه‌تباره‌كه له كامیرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئوردنیش رایانگه‌یاندووه، بكوژه‌كه به‌چه‌كوش له ژنه‌كه‌ی داوه و ته‌رمه‌كه‌ی له كێسی زبڵدا له‌ناو دوكانه‌كه‌ی شاردبووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ته‌رمی ژنه‌كه بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.