بۆریس جۆنسۆن: ناتوانین پشت له یهكێتی ئهوروپا بكهین
K24 - ههولێر:
بۆریس جۆنسۆن، كە سەرپەرشتی ھەڵمەتی جیابوونەوەی بەریتانیای دەكردو كاندیدە بۆ سەرۆكوەزیرانی داھاتووی بەریتانیا، رایگەیاند بەریتانییەكان بڕیارێكی دروستیانداوەو دەنگدەران بە تەواوی بیریان كردووەتەوە لەو بابەتە ئینجا بڕیاریانداوە.
گوتیشی ناتوانین پشت لە یەكێتی ئەوروپا بكەین و نەوەكانمان ھەوڵدەدەن داھاتوویەكیان ھەبێت لەو یەكێتییە و گەشت دەكەن بۆ ئەو كیشوەرە، گوتیشی با گەنجان چاوەرێی داھاتووێكی پڕشنگداری بەریتانیا بكەن لە رووی ئابووری و سیاسییەوە.