ئه‌مڕۆ رووسیا و ئۆكرانیا رێكه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه بۆ جیهان له ئیسته‌نبۆڵ واژوو ده‌كه‌ن
"واشنتن پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات"
![ئه‌مڕۆ رووسیا و ئۆكرانیا رێكه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه بۆ جیهان له ئیسته‌نبۆڵ واژوو ده‌كه‌ن](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/May-2022/16526065461095656.jpg)
K24 - ھەولێر:
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری توركیا، سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی رووسی و ئۆكرانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیسته‌نبۆڵ مه‌راسیمی واژووكردنی رێكه‌وتنی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له باره‌ی ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه بۆ جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و واشنتنیش پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به ئاماده‌بوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و ئه‌نتۆنی گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی، مه‌راسیمی واژووكردنی رێكه‌وتنی نیوان رووسیا و ئۆكرانیا تایبه‌ت به دووباره ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له 13ـی ئه‌م مانگه‌دا، به به‌شداری به‌رپرسانی ئۆكرانی، رووسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، توركیا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان كرا.
پێشتریش خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، كیێڤ و مۆسكۆ له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی له ئیسته‌نبۆڵ رێكه‌وتوون.
له‌مباره‌یه‌وه واشنتن پێشوازی له رێكه‌وتنی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه ده‌كات، داواشیكرد مۆسكۆ ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێی بكات.
نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، وه‌ك پره‌نسیپ پێشوازی له‌م رێكه‌وتنه ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتی رووسیایه رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و رێگه به دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بدات بگاته بازاڕه‌كانی جیهان.
برایس روونیكرده‌وه، ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تاوه نه‌گه‌ین به‌و ئاسته‌ی ئێستا، رووسیا به ئه‌نقه‌ست رێگری له هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی كرد، ئه‌وان خۆراكیان وه‌ك چه‌ك دژی جیهان به‌كارهێنا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و توركیای به‌رز نرخاند گوتی: "ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌مان بینیووه، بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند، "رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهان زۆر گرنگە و رۆژی هەینی لە ئیسته‌نبۆڵ بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروەها شاندی رووسیا و ئۆکرانیا واژوو دەکرێت".
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی دانه‌وێڵه له جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا سه‌رچاوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی جیهانه.
ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ ده‌رهێنانی بیست ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانیه‌وه بۆ جیهان، ئه‌مڕۆ له توركیا واژوو ده‌كرێت.