ئاسایشی سلێمانی: پەڕەشوتەوانەکەی چیای گۆیژە دەستگیر کرا

"ئەندامی تیمی یانەی فڕۆکەوانی سلێمانییە"

ئەو پەڕەشوتەوانەی ببووەهۆی سوتانی بەشێك لە پوش و پاوانی چیای گۆیژە
ئەو پەڕەشوتەوانەی ببووەهۆی سوتانی بەشێك لە پوش و پاوانی چیای گۆیژە

K24 - هەولێر:

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو پەڕەشوتەوانەی ببووەهۆی سوتانی بەشێك لە پوش و پاوانی چیای گۆیژە، دەستگیر کرا.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی سلێمانی، پەرەشوتەوانەکە ناوی ( ع ، أ ، أ)ـەو لەدایکبوونی 1991، ناوبراو ئەندامی تیمی یانەی فڕۆکەوانی سلێمانییە و بە مەبەستی مەشقکردن هەستاوە بە کاری فڕین و بەهۆی گڕگرتنی کەپسولی دوکەڵی پەڕەشوتەکەی بەناچاری فڕێی داوەتە خوارەوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، ئێستا پەڕەشوتەوانەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەری.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ(22ـی تەمووز)، ئاگر لە چیای گۆیژە کەوتەوە، تیمێکی شاخەوانیش کە لە شوێنی رووداوەکە بوون رێگرییان کردووە لەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات.