ئێران: ئەمه‌ریکا هۆکاری پەکخستنی رێککەوتنی ناووكییه
"هیچ بڕیارێکی روون لەبارەیەوە نادات"
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایكرد، رێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی تاران و دراوسێکانی نابێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ـی ته‌مموز رایگەیاند، ئەوان لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەهاتوونەتە دەرەوە، بەڵکو ئەمه‌ریکا هۆکاری پەکخستنی رێککەوتنەکەیە و هیچ بڕیارێکی روون لەبارەیەوە نادات.
سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیوەندی بە رێککەوتنی ئەتۆمی و خواستەکانی ئەمه‌ریکا نییە.
ماوەی چەند مانگێکە دانوستاندنەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی وەستاون، هەریەک لە ئێران و ئەمه‌ریکاش یەکتر بە هۆکاری وەستانی رێککەوتنەکە دەزانن.
پێشتر حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئیسرائیل، له‌وێ رێكه‌وتنێكی ئه‌منیان له دژی ئێران واژووكرد.
عه‌بدوڵڵاهیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، رێكه‌وتنه‌كه راسته‌وخۆ دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و سورین له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه جێگیره‌كانی گه‌لی ئێران، رێكه‌وتنێكی باش و جێگیر، ئامانجمانه.