بریندارانی تۆپبارانەکەی هاوینهههواری پەرەخ رهوانهی بهغدا دهكرێنهوه
"هەشت برینداری تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە نەخۆشخانەی زاخۆ نەشتەرگەریان بۆ کراوە"

K24 - ههولێر:
چوار برینداری تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە زاخۆوە رەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران و بڕیاره ئهمڕۆ بگهڕێنرێنهوه بۆ بهغدا.
دکتۆر شاکر عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، هەشت برینداری تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە و ئەمڕۆ چوار لەو بریندارانە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ بەغدا رەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران.
بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ ئاشكرای كرد، ئێستا چوار برینداری دیکە لە نەخۆشخانە ماون و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەوانیش رەوانەی بەغدا دەکرێنەوە.