شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات
هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به دوێنێ كه‌مێك داده‌به‌زێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای سبه‌ی یه‌كشممه خۆڵبارین بێت و شه‌پۆڵێك له ناوڕاستی عێراقه‌وه ده‌ستپێبكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق هاتووه: پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه بایه‌كی سووك له باكووری خۆرئاواوه هه‌ڵبكات، كه خێراییه‌كه‌ی (10 تا 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك ده‌بێت، دواتر چالاك ده‌بێت بۆ (30 تا 40) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك، دوای نیوه‌ڕۆ شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین ده‌ستپێبكات و راده‌ی بینین تا هه‌زار مه‌تر كه‌م بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، خۆڵبارینه‌كه به سووكی هه‌رێمی كوردستان و باشووری عێراقیش ده‌گرێته‌وه، كه خێرایی با له هه‌رێمی كوردستان له (10 تا 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك ده‌ستپێده‌كات له‌كاتی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه، به‌ڵام له باشووری عێراق خێرایی با ده‌گاته (20 تا 30) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك.
كه‌شناسی عێراق بۆ رۆژی دووشه‌ممه پێشبینی كردووه، شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سووكتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان جێگیر ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت. رۆژی سێشه‌ممه خۆڵبارین نامێنێت و له ته‌واوی عێراق ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.