مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه‌ به‌ كاتی ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بێت

مانچێستەر یونایتد رازی بووە بە کاتی دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێت و لە ساڵی 2024 بگەڕێتەوە یانەکە.

بەپێی رۆژنامەی میرەری بەریتانی مانچێستەر یونایتد رازی بووە کە کریستیانۆ بە خواستن بۆ وەرزێک ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت و لە هەمان کاتدا کارگێری مانچێستەر داوای کردووە کە گرێبەستی کریس بۆ ساڵێک نوێ بکرێتەوە و بۆ وەرزی 2024 بگەڕێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کریستیانۆ داوای لە بەرپرسانی مان یونایتد کردووە رێگەی بدەن بڕوات ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات دوای ئەوەی مان یو نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگ.

کریستیانۆ تا ئێستا پەیوەندی بە کەمپی مەشقی یانەکەی نەکردووە و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ریزەکانی شەیتانەسوورەکان جێبهێڵێت.

رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار  بکات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له‌ یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ مان یونایتد، له‌ نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه‌، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.