عێراق سیستەمێکی نوێی چاودێری ئاسمانی دادەمەزرێنێت
"دهتوانین بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بهرگری ئاسمانی پشتی پێ ببهستین"
K24 - هەولێر:
سوپای عێراق بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، سیستەمێکی نوێی چاودێری ئاسمانی دادەمەزرێنێت.
شەهاب زهنگهنه، فهرماندهی هێزی ئاسمانی عێراقی لهبارهی دانانی سیستهمی نوێی چاودێری ئاسمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، له رێگهی ئهو سیستهمهوه عێراق دهتوانێت به وردی چاودێری ئاسمانی وڵاتەکەی بكات.
شەهاب زەنگەنە دووپاتیشیكردهوه، "ئهو سیستهمه زۆر پێشكهوتووه و دهتوانین بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بهرگری ئاسمانی پشتی پێ ببهستین".
هێزی ئاسمانی عێراقی (القوة الجوية العراقية)، لە رێککەوتی 23ـی نیسانی 1931 لە سەردەمی دەسەڵاتی بەریتانیا لە عێراق دروست کراوە و هێزێکی تایبەتی ئاسمانی عێراقی فەرمییە، ئەرکی پاراستنی ئاسمانی عێراق، چاودێریکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و موڵک و ماڵی نیشتمانییان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی لە ئەستۆدایە.