ئەعرەجی کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند

"بنبەستی سیاسی نۆ مانگی رابردوو زیانی بە بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتیمان گەیاندووە"

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق

K24 - هەولێر:

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند و گوتی: "من پێموایە نیشتیمان شایەنی قوربانیدانە".

قاسم ئەعرەجی لە بەیاننامەکەیدا باس لەوە دەکات، "ماوەی نۆ مانگە پرۆسەی سیاسی بنبەستێکی وای بەخۆیەوە بینیووە، کە زیانی بە بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتیمان گەیاندووە".

قاسم ئەعرەجی سوپاسی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد بۆ کاندیدکردنی، لەهەمانکاتدا کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند.