كریستیانۆ بۆ یهكلاییكردنهوهی چارهنووسی دهگهڕێتهوه مانچێستهر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی خۆی دەگەڕێتەوە مانچێستەر و لەگەڵ کارگێری یانەکەی کۆدەبێتەوە.
رۆژنامەی ئاتڵێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بگەڕێتەوە یانەکەی و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبێتەوە، لەسەر یەکلاییکردنەوهی چارەنوسەکەی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، چاوەڕێ دەکرێت دۆن لە دانیشتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی، بەفەرمی داوای جیابوونەوە بکات، هەرچەندە ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا ئامادەنیە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، چونکە ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەکە چەندینجار یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە رۆناڵدۆ لە پلانەکانیدایە بۆ وەرزی داهاتوو.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دیارنیە، ئایا رۆناڵدۆ سبهی یان دووسبهی لەگەڵ یانەکەی دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات یاخود نا، چونکە ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی دەستی بە ئامادەکارییەکانی نەکردووە.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وهرزی رابردوو له یانهی یوڤێنتۆسهوه گهڕایهوه مان یونایتد، له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئهوكات 3 نازناوی پرێمهرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان بهدهستهێناوه.