"كه‌ریم بێنزێما تووشی پێكان بوو"
کەریم بێنزێما لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی تووشی پێکان بوو، چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌شی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه کەریم بێنزێما گۆڵکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە دوایین یەکەمی ئامادەکاری یانەکەی بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر کلەب ئەمەریکای مەکسیکی، لە پاژنەی قاچی تووشی پێکانێکی قورس بوو، سه‌ره‌تا بە ناچاری راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشت و دواتر گه‌ڕایه‌وه و چه‌ند خوله‌كێك راهێنانه‌كانی كرده‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری پێكانه‌كه‌ی به‌سه‌رییه‌وه هه‌رمابوو، به‌مه‌ش تاوەکو ئێستا چارەنووسی بێنزێما بە تەواوەتی بۆ به‌شداریكردنی یاریی داهاتووی ریال مه‌درید یەکلایی نەبووەتەوە، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە کە بەشداری ئەو یارییەش نەکات.
ریال مەدرید ماوەیەکە لە ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، کەریم بێنزێماش بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی لە پشووەکانی، چەند رۆژێک لە راهێنانەکان دواکەوت، بۆیە بەشداری یاری دۆستانەی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا نەکرد.