شوان مامۆ له ته‌مه‌نی 38 ساڵی به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا

شوان مامۆ كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر له ته‌مه‌نی 38 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و پۆستێكی نوێی له یانه‌كه وه‌رگرت.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاندووه وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆری له ساڵانی رابردوو شوان مامۆ پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كردووه، بڕیارییانداوه ئه‌و یاریزانه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێری خولی نایابی عێراق دیاری بكه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رۆژانی داهاتوو مه‌راسیمێك بۆ وازهێنانی كاپتنی یانه‌كه‌یان شوان مامۆ رێكده‌خه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه شوان مامۆ به‌ڵێنی به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی داوه به هه‌مان گڕووتینی سه‌رده‌می یاریكردنی، ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی له پێناو سه‌ركه‌وتنی له پۆسته نوێیه‌كه‌ی بخاته‌گه‌ڕ.
شوان مامۆ ماوه‌ی 12 ساڵ به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی هه‌ولێر و زێره‌ڤانی بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستانیش، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش دووه‌می خولی نایابی كوردستان بووه.