شاندێكی باڵای ئه‌منیی عێراق له‌ زاخۆیه‌

شانده‌كه‌ی عێراق بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەردەکاته‌وه‌

شاندێكی ئه‌منی عێراق سه‌ردانی زاخۆ ده‌كات
شاندێكی ئه‌منی عێراق سه‌ردانی زاخۆ ده‌كات

K24 - زاخۆ:

فه‌ریق روكن "عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری"، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندنێكی باڵای ئه‌منیی عێراق گه‌یشته‌ زاخۆ و بڕیاره‌ بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەربکاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، شانده‌كه‌ كاتژمێر 12:00 شه‌وی رابردوو به‌ كۆپته‌ری سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆلیژی سه‌ربازی دوو له‌ زاخۆ، سه‌ردانه‌كه‌شیان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان عێراق و توركیایه‌ له‌ زاخۆ.

سەردانی شانده‌كه‌ی عێراق بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگەیە، بۆ بینینی سنوور و زانینی کەموکوڕییه‌كان و ئه‌و پێشێلکارییە سنوورییانه‌ی لەلایەن تورکیاوە کراون، کە 21 خاڵی سنووری جێگیریان لەناو خاکی عێراق لەو سنوورانە بە پانتای 50 کیلۆمەتر داناوه‌.

شانده‌كه‌ی عێراق بڕیاره‌ بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەربکاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مان له‌خۆده‌گرێت: فەریق یەکەمی روکن "عەبدولئەمیر شەمەری"، جێگری فه‌رمانده‌ی ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، فەریقی روکن "قەیس حێمە" یاریده‌ده‌ری  سەرۆکی ئەرکان سوپا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فەریقی روکن "حامد موسەوی"، فەرماندەی هێزەکانی سنووری عێراق، لیوا "حافز محه‌مه‌د عەلی"، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا "حەمادە دزەیی"، فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی یەک، کە لیوای پاسەوانە سنووریەکانی زاخۆ، سۆران، سلێمانی لەخۆدەگرێت و سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، عه‌مید "دلێر فەرزندە زێباری"، فەرماندەی لیوای یه‌كی زاخۆی پاسەوانە سنوورییەکان.

535
4565

 

Fly Erbil Advertisment