ريفراندۆمی به‌ریتانیا داھاتووی بۆریس جونسن-یش دیاری دەكات
ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تی جابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات له یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
ریفراندۆمی بۆ مانەوە یان جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا تەنھا چارەنووسی ئەو وڵاتە دیاری ناكات، بەڵكو داھاتووی بۆریس جونسن یش دیاری دەكات، ئەو كەسەی كە سەرۆكایەتی ھه‌ڵمه‌تی جیابوونەوەی وڵاتەكەی دەكات لەو یەكێتییە، بەو پێیە ئەگەر بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە، كاندیدی یەكەم بۆ جێگرتنەوەی دەیڤد كامیرۆن، بۆرس جۆنسنە.
جۆنسۆن سیاسه‌تمه‌داری پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا و پێشتریش شاره‌داری له‌نده‌ن و هاوڕێیه‌كی نزیكی د‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی بهرتیانیابوو.
جۆنسۆن ده‌ڵێت: "پێشتر له‌و بڕیاره دوو دڵ بووم، به‌ڵام ئێستا زۆر به دڵنیاییه‌وه داوای جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كه‌م له یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ممان نه‌ماوه و وڵاته‌كه‌مان به جیابوونه‌وه، سه‌قامگیرتر ده‌بێت".

بۆریس جۆنسۆن؛ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات له یه‌كێتی ئه‌وروپا