ئۆکرانیا توانای هەیە مانگانە 3.3 ملیۆن تۆن گەنم هەناردە بکات
لە مانگی ئاب لە سێ بەندەرەوە گەنمی ئۆکرانیا هەناردەدەکرێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، بەکاریگەری رێککەوتنەکەی ئیستەنبوڵ مانگانە 3 ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکەن.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی دەریای رەش و دوای رێککەوتنەکەی ئیستەنبوڵ توانایان هەیە 3 ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم لە مانگێکدا لە رێگەی دەریای رەش هەناردە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئاستی هەناردەی گەنم قۆناغ بە قۆناغ زیاد دەکەن و لە مانگی ئابی داهاتوو سەرەتاش هەوڵدەدەن لە سێ بەندەرەوە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن هەناردەی بازاڕەکان بکەن.
دوای واژووکردنی رێککەوتنەکەی ئیسته‌نبۆڵ، رووسیا موشەکێکی ئاراستەی بەندەری ئۆدیسا کرد و بەو هۆیەوە نرخی گەنم 1.8% بەرزبوووەوە. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، راسته رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا واژووكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌كان هه‌نارده بكه‌ن، به‌ڵام له رێككهونهكهدا باسی ئه‌وه نه‌كراوه، ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌كه‌ینه ئامانج.