فوئاد حوسێن: تێكدانی سه‌قامگیری عێراق له‌سه‌ر حیسابی پاراستنی سه‌قامگیری توركیا ره‌تكراوه‌یه
"هیچ رێكکه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌باره‌ی له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی عێراقدا نییه"
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بڕیارێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوره رایگه‌یاند، هیچ رێكکه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌باره‌ی له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی عێراقدا نییه.
هەروەها داوای پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی رێگری له پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تێكدانی سه‌قامگیری عێراق له‌سه‌ر حیسابی پاراستنی سه‌قامگیری توركیا، ره‌تكراوه‌یه.
فوئاد حسێن دەڵێت، لایه‌نی توركی هه‌میشه بۆ ئه‌و كۆنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ساڵی 1984 له نێوان تاریق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی عێراق و هاوتا توركییه‌كه‌ی ئیمزاكراوه.
ده‌شڵێت: "ئه‌و كۆنووسه رێگه به سوپای توركیا ده‌دات به قوڵایی 5 كیلۆمه‌تر بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر خاكی عێراق ببه‌زێنێت، پێویسته توركیا رێز له داواكاری حكومه‌تی عێراق بگرێت و سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهاتووه، به‌شێكه له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا".
گوتیشی: "به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، جۆری چه‌كه‌كه، مه‌ودا و شوێنی تۆپبارانكردنه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه كراوه، ده‌ركه‌وت ئه‌و چه‌كه‌ی كه له تۆپبارانكردنی گوندی په‌ره‌خ به‌كارهاتووه، ته‌نیا سوپای توركیا هه‌یه‌تی".
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌غدا هه‌وڵده‌دات په‌كه‌كه له عێراق ده‌ربكات، زانیارییه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی بۆردوومان كراوه، په‌كه‌كه‌ی لێ نییه".