بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لەسنووری ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەكە کێشەی کەمی کارمەندی ھەیە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3bd711f5-d3b9-44bf-9d01-630203f9aae8/projeyhelebje.ism/manifest

K24 - ھەڵەبجە

پڕۆژەی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ھەڵەبجە و سیروان و سەیدسادق وابڕیارە لە 20 ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ پڕۆژەکە بە فەرمی بکرێتەوە، ئەم پڕۆژەیە ماوەی 3 ساڵە کۆمپانیای سانگیۆنکی کۆری لەسەر بودجەی قەرزی یابانی کە داویەتی بە حکوومەتی عێراق بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار جێبەجێی دەکات، بەگوێرەی دیزاین و پلانی پێش وەختی پڕۆژەکە کێشەی کەم ئاوی بۆماوەی 25 ساڵ لە ھەڵەبجە و سیروان و سەیدسادق چارەسەر دەبێت، بەڵام ئێستا ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمی کارمەندی ھەیە.