هەڵەبجە.. گەنجێك دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆری کشتوکاڵی و گیان لەدەست دەدات

"پیشەی شۆفێری تراکتۆر بووە"

ئاکار بەکر  ئەحمەد (21 ساڵ)
ئاکار بەکر ئەحمەد (21 ساڵ)

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێك کە پیشەی شۆفێری تراکتۆر بووە، دەکەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

موقەدم بەرزان عوسمان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (29ـی تەمووز) لە ناحیەی سیروان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی ئاکار بەکر ئەحمەد، کەوتووەتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیان لەدەست دەدات.

ئاماژە بەوەش درا، گەنجەکە پیشەی شۆفێری تراکتۆر بووە و دانیشتوی گەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروانە. 

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، لە بنکەی پۆلیسی سیروان دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی  پزیشکی دادی کرا.