نه‌سروڵڵا له‌سه‌ر داوای عێراق له‌و وڵاته‌ین
له حه‌له‌ب ده‌مێنینه‌وه
K24 – هه‌ولێر
حه‌سن نه‌سروڵڵا سكرتێری گشتی حزبولڵای لوبنان رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای عێراق بۆ شه‌ری دژی داعش له‌و وڵاته‌ین.
نه‌سروڵڵا له مه‌راسیمی ساڵیادی مسته‌فا به‌دره‌دین رایگه‌یاند: "عێراقییه‌كان بۆ شه‌ری داعش داوای یارمه‌تییان له ئێمه كردبوو، كه به‌دره‌دین له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێردا داواكارییه‌كه‌یان قبووڵكرد...، كه به‌ڕێوه‌به‌ری دۆسیه‌ی جیهاد له سوریا و عێراق بوو."
هه‌روه‌ها گوتی بوونمان له سوریا و عێراق بۆ پاراستنی ملله‌ته‌كه‌مانه له لوبنان، چونكه ناتوانین لوبنان و دواڕۆژی له رووداوه‌كانی ناوچه جیا بكه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی حه‌له‌ب له باكووری سوریا، نه‌سروڵڵا رایگه‌یاند به‌جێهشتنی شاره‌كه "پێدانی ده‌رفه‌تێكی نوێ به پلانی ئه‌مریكی- سعودی- ته‌كفیری بوو، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له سوریا كه هه‌ره‌شه له ته‌واوی سه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردووی موقاوه‌مه‌ت ده‌كرد، هه‌ربۆیه بوونمان له حه‌له‌ب پێویست بوو و چووینه ئه‌وێ و له‌وێش ده‌مێنینه‌وه...".