باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن
K24 - هەولێر:
مارک برایسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێکدا داوای لە هەموو لایەنە عێراقییەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و ئاستی گرژییه‌كان دابەزێنن.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتەکەیدا دەڵێت: ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە دامودەزگا و موڵک و ماڵی دەوڵەت بەشێکی گرنگی دیموکراسییەکی تەندروستە و منیش پێشوازی لە وەڵامدانەوەی ئەمنی هاوسەنگ دەکەم بۆ خۆپیشاندانەکان کە تا ئێستا لە ئارادا بووە.
مارک برایسن نیگەرانی خۆی دەربڕی لە زیابوونی فشارەکان و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و ئاستی گرژییه‌كان دابەزێنن.
حرية التظاهر بسلمية واحترام مؤسسات وممتلكات الدولة هي جزء مهم من ديمقراطية صحية وانا ارحب بالاستجابة الامنية الموزونة للتظاهرات لحد الان. لكنني قلق من ازدياد التوتر واحث جميع الاطراف الى ضبط النفس وخفض التصعيد. https://t.co/82ODFDcCKP
— Mark Bryson-Richardson (@mbrysonr) July 30, 2022
لە دوێنێوە له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران روویان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، تا ئێستا نزیکەی 125 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، مسته‌فا كازمیش به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه بن له رێپێوانه‌كه‌یاندا.