چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانی سبه‌یان دواخست
"تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی، خۆپیشاندان دواخرا"

K24 – به‌غدا:
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌رده‌وامه و بڕیاربوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانیش سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له رێگه‌ی لایه‌نگرانییه‌وه خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام دوایانخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری تایبه‌ت به خۆپیشاندانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی، خۆپیشاندانی سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 31ـی ته‌مموز) تا كاتێكی نادیار دواخرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا كه‌وتوون، سه‌درییه‌كان ئه‌مڕۆ له پردی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز هاتوون و زۆربه‌ی ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه، بڕیاربوو لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش سبه‌ی له رێگه‌ی پردی (معلق) به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بێن، واته نێوانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی سه‌در 200 مه‌تر ده‌مایه‌وه و ره‌نگه به‌ریه‌ككه‌وتن روویدابا، به‌مهۆیه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانی سبه‌یان دواخست.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هادی عامری سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه دووباره داوای له موقته‌دا سه‌در كرد، بۆ كۆتاییهێنانی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی عێراق، دووباره ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌م هۆیه‌وه‌ش تا ئیستا 125 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.