ئێران.. تا ئێستا 80 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
"له رۆژانی داهاتوو لافاو و زریان به‌رده‌وام ده‌بن"
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی دروستبوونی لافاو و زریان له ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران‌دا، به‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سیش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن، كه‌شناسی ئه‌و وڵاته‌ش هۆشداری ده‌دات.
میدیای فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته، 80 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 30 كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
یه‌عقوب سلێمانی سكرتێری گشتی مانگی سووری ئێرانی، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ گه‌شت و كاتبه‌سه‌ربردن روویان له لێواری رووباره‌كان كردووه و ئاستی ئاوی تێیدا به‌رزبووه‌ته‌وه".
سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لافاو له 60 شار، 140 شارۆچكه و 500 گوندی سه‌ر به ئێران دروستبووه، پارێزگای مه‌زندان له باكووری ئه‌م وڵاته زۆرترین زیانلێكه‌وتووی لافاوه".
عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌مباره‌یه‌وه پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی ماڵباتی زیانلێكه‌وتووان كرد و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ش سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه لافاو زیانی پێگه‌یاندوون.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئێرانیش هۆشداری دایه دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی، كه ره‌نگه بارانبارین و لافاو له رۆژانی داهاتوو له ناوچه‌كانی باكوور و باشوور به‌رده‌وام بن.