مسته‌فا كازمی و فایه‌ق زێدان كۆبوونه‌وه
"هه‌ردوولا له‌سه‌ر پاراستن و سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رێككه‌وتن"

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه و داوایانكرد زمانی دیالۆگ له‌به‌رچاو بگرن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، كۆبوونه‌وه.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پاراستن و سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رێككه‌وتن، به‌تایبه‌ت باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری.
فایه‌ق زێدان سوپاسی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كرد، كه پارێزگاری له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
داوایان لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش كرد زمانی دیالۆگ و گرنگیی رێزگرتن لە بڕگە دەستوورییەکان، لەبەرچاو بگرن.