قانتا ئه‌حمه‌د: هه‌نگاوه‌كانی هه‌ره‌سهێنانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
قانتا ئەحمەد، چاودێری سیاسی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا ئێران قسه‌ی خۆی نه‌كردووه و رازیش نابێت سه‌در هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا هه‌بێت، وتیشی: هه‌نگاوه‌كانی هه‌ره‌سهێنانی عێراق ده‌ستیپێكردووه.
قانتا ئه‌حمه‌د له باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراقه‌وه وتی: "ئەوەی دەیبینین هەرسهێنانی عێراقە، هەرەسهێنانێکە دەمێکە هەنگاو بە هەنگاو دەستپێکردووە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتگوێخراوە. هۆکارەکەشی دەستێوەردانی دەرەکییە لە کاروباری عێراق و لەپێش هەموویانەوە لەلایەن ئێرانەوە.
وتیشی: موقتەدا سەدر وەک کەسێکی خاوەن جەماوەر و هێزی شەقام ئەم دەستێوەردانەی ئێرانی رەتکردووەتەوە و دەمێکە دەڵێ نابی نە ئێران نە ئەمریکا دەستێوەردان و هەژموونی خۆیان بەسەر عێراقدا بسەپێنن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا مانگی چواری ئەمساڵ لە چاتهام هاوس باسیکرد، تاکە چارەسەر بۆ کێشەکانی عێراق رێگرتنە لە دەستێوەردانی دەرەکی لە عێراق و هەبوونی سیستمێکی تەواو فێدراڵی لە عێراق.
روونیشیكرده‌وه، هەمووان دەزانن عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و ئێران ئەم جیاوازییەی قۆستووەتەوە و میلیشیاکانی چەکدار کردوون و مووشەک و چەکی پێداون و هەرکەسێکی بەدڵ نەبێت لەرێگەیانەوە هێرشی دەکاتەسەر. بینیمان چەند هێرشی درۆن و مووشەکی ئەنجامدا، واتە دەیەوێت عێراقیش وەک لوبنان لێ بکات. ئەمەش هۆکارەکەی تاڕادەیەک کەمبوونەوەی جێ پەنجە و هەژمونی ئەمریکایە لە ناوچەکە و عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: عێراق كراوه‌ته لوبنان و ئه‌مه هه‌وڵی ئێرانه بۆ به لوبنان كردنی عێراق، ئه‌وان هێرشی مووشه‌كی ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ولێر و ئێران عێراقی كردووه به مه‌یدانێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی خۆی و له هه‌شت ساڵی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا شكا، ئه‌و كات خۆرئاوا پشتیوانی عێراقی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئێران هاتووه‌ته ناو خاكه‌كه‌وه و لوبنانی وا لێكردووه و سووریای وا لێكردووه و ده‌ستوه‌ردان له هه‌موویاندا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نوێی ئێران له باره‌ی دۆخی عێراق، ئه‌و چاودێره وتی: پرسیار له رۆڵ و هه‌ڵوێستی ئێران زۆر سه‌خته، هێشتا ئێران قسه‌ی خۆی نه‌كردووه، ئێران چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و حزبوڵڵای له‌به‌رده‌سته، به دڵنیاییه‌وه ئێران ناهێڵێت موقته‌دا هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئێران‌دا و چاره‌نووسی عێراق یه‌كلا بكاته‌وه.
ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت پێموایە چیتر عێراقێکی یەکگرتوو نامێنێت و هەنگاو بۆ دابەشبوون دەنێت لەنێوان کورد و شیعە و سوننە.