ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانبه‌ران دا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ کردنەوەی دایەنگە بۆ منداڵی فەرمانبەران.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به نووسراوی ژماره 348 داوای له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، دایه‌نگه بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی منداڵی ساوای فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه، وه‌زاره‌تی كاریش نووسراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزكرده‌وه.
له وه‌ڵامدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی ژماره 194 وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری داوه‌ته‌وه، كه رازین له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه بۆ منداڵی فه‌رمانبه‌ران، به‌مه‌رجێك بارگرانی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌كات.