گه‌رما ده‌وامی حكومه‌ت له نۆ پارێزگای عێراق په‌كده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
له نۆ پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سبه‌ی وه‌ك پشوو ده‌ستنیشان كرا.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، ده‌وامی ره‌سمیی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان جگه له ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان پشووی ره‌سمییه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن و پشوویان نییه.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، واست، نه‌جه‌ف، بابل، به‌سره، دیوانیه، موسه‌ننا، ئه‌نبار و دیاله سبه‌ی ده‌وام ناكه‌ن و پشووه.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو باران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌بارێت، به‌ڵام سبه‌ی پێنجشه‌ممه پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بێته‌وه و چه‌ند پله‌یه‌ك له ئه‌مڕۆ گه‌رمتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ له زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراق گه‌رمی پێ‌و په‌نجا پله‌ی سیلیزی تۆمار كردبوو، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی چه‌ند پله‌یه‌ك گه‌رمتر بێت.