یوسف محه‌مه‌د: پارتی ڕێگره له گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌م
دانی به ڕێگره‌كانی به‌رده‌میدا ناوه

K24 – هه‌ولێر:
یوسف محه‌مه‌د،پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات كه له ڕێگه دیپلۆماسییه‌كانی خۆیه‌وه، ڕێگه له‌گه‌شتكردنی ده‌گرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی (نه‌وا) له سلێمانی، یوسف محه‌مه‌د دانی به‌وه‌دا ناوه كه ڕێگری هه‌یه له‌گه‌شته‌كانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی پارتی كردوووه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هه‌واڵی پێنه‌دانی ڤیزای ئه‌مریكا به‌ناوبراو بڵاوبویه‌وه،ئه‌مڕۆ ناوبراو دانی به‌هه‌بوونی له‌مپه‌ر و ڕێگری له‌به‌رده‌م گه‌شته‌كانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوه.
پێشتر له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پێنه‌دانی ڤیزای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وته‌بێژی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به (كوردستان24) ی ڕاگه‌یاندبوو كه بابه‌تی ڤیزا پرسێكی تایبه‌تییه و په‌یوه‌سته به‌و كارمه‌نده‌ی به‌رپرسه له ڤیزا و پرسێكی كه‌سییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای قسه و هه‌ڵوێست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا ناكات ئه‌گه‌ر دژی یاساكانی ئه‌مریكا نه‌بێت.
له‌پاش ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ی كه‌وته نێوان پارتی و گۆڕانه‌وه، له 12/10/2015 وه پارتی یوسف محه‌مه‌د به سه‌رۆكی په‌رله‌مان نازانێت و ناوبراویش چه‌ندین جار سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپای كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ڕۆژێك ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌مریكا ڤیزای به یوسف محه‌مه‌د نه‌داوه له‌وكاته‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكی داوای ڤیزای له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كردبوو.