ئه‌ردۆغان: هه‌ڵه بووم
بۆ خۆیشی به‌شداری مه‌راسیمی كردنه‌وه‌كه بووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ده‌ربڕینی هه‌ڵه‌بوونی خۆی له به‌شداریكردن له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی تاوه‌ری ترامپ له ئیستانبۆل، داوای سڕینه‌وه‌ی ناو و ماركه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه له ناوی ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له بازاڕێكی ئیستانبۆل گرت كه له ساڵی 2012 به به‌شداری خۆدی ئه‌و تاوه‌ری ترامپ له ئیستانبۆل كراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان هه‌ڵه بوونی خۆی له به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كه راده‌گه‌ینێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه له ئه‌مریكا به‌رگه‌ی بوونی موسڵمانان ناگرێت و له موسڵمانان ده‌دات، هاتووه لێره ماركی به‌ناوی خۆی كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی جمهووریه‌ت، لێدوانی هه‌ردوو كاتی ئه‌ردۆغان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه و هه‌روه‌ها له كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵه بوونی له كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بڵاو كردۆته‌وه‌و، كه به دوو شێوازی دژ به یه‌ك باس له پرۆژه‌كه ده‌كات.