لە پارێزگایەک سێ رۆژی دیکە کرایە پشوو

پشووی فەرمی چەند کەرتێک ناگرێتەوە
ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار
ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار

K24 – هەولێر

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لە دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای زیقار سێ رۆژی دیکە کرایە پشووی فەرمی.

پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و نەبوونی كارەباوە لە پارێزگای زیقار رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە دامودەزگا حکومییەکان پشیووی فەرمییە جگە لە كەرتی تەندروستی، پەروەردە و ئەمنی.

لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتووەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێپەراند.