وەزیری رۆشنبیری و لاوان هاوتا ئهرمیناییهكهی بانگهێشتی هه‌ولێر كرد
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رستگه‌ی "زیاره‌ت"ی ئێزدییانی ئه‌رمینیایان به‌سه‌ركرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاری له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه، ئه‌مڕۆ له پاشنیوەڕۆی دووه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی شانده‌كه‌یان بۆ ئه‌رمینیا، لەگەڵ وه‌زیری په‌روه‌رده و زانست و خوێندنی باڵا‌و كولتووری ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌رمینیا، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، شانده‌كه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و زانست و خوێندنی بالا‌و كولتووری كرد و له لایه‌ن وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه، ڤه‌هرام دۆمانیان و بریكارانی وه‌زاره‌ت پێشوازیان لێكرا.
لهکۆبونەویەکی ھاوبەشدا، لایه‌نی ئه‌رمینیا په‌رۆشی خۆیان بۆ كاری هاوبه‌ش ده‌ربڕی و سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد، كه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیان كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لان كرد و هاوتا ئهرمهنییهكهی بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت بكات، هەروەها بەڕێزیان داوای‌کرد حکومەتی ئەرمینیا گرنگی بە بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان و ڕۆژنامەی ڕێیا تازە بکەن و هه‌ردوولا دیاری‌یان وه‌ك ئاماژه‌ی دۆستایه‌تی پێشكه‌شی یه‌كدی كرد.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی خزمه‌تگوزاری پاراستنی ژینگه‌ی مێژوویی و مۆزه‌خانه‌ی كرد و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی "ئارمیڤان"یان كرد و په‌رستگه‌ی "زیاره‌ت"ی ئێزدییانی ئه‌رمینیایان به‌سه‌ركرده‌وه.

.jpg)
.jpg)




.jpg)



.jpg)



