تاڵیبان بڵاوه‌ی به خۆپیشاندانێكی ژنان كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانێكی ژنانی ئه‌فغانستان له كابول كرد، كه بۆ داواكردنی كار و چوونه‌وه به‌رخوێندن، گردببونه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، ژماره‌یه‌ك ژنی ئه‌فغانی بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌ی كار و چوونه‌وه به‌رخوێندن، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، كه له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان رێگه‌یان پێ‌نادرێت كاربكه‌ن و به ئازادی رووله خوێندن بكه‌ن.
40 ژن له‌خۆپیشاندانێكدا داوایانكرد (نان، كار و سه‌ربه‌خۆیی)ـیان پێبدرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ره‌كان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای ته‌قه‌كردنی چه‌كدارانی تاڵیبان، ژنه خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ره‌و دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان رایانكرد، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسیش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دران.
ژنه ئه‌فغانییه‌كان به دروشمی (15ـی ئاب رۆژێكی ره‌ش بوو)، خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد، وه‌ك ئاماژه به‌و رۆژه‌ی كه چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیان گرته‌ده‌ست.
پێشتریش بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیاریدابوو، رۆژەکانی هەفتە لە نێوان قوتابیانی کوڕ و کچدا دابەشبكهن.
بەگوێره‌ی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان، لەسەر بنەمای جیاوازی رەگەزی، خوێندنی زانکۆ جیاكرایه‌وه و هەریەکەیان سێ رۆژیان بۆ دانراوه.
لە بڕیارەکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، خوێندکارانی کچ رۆژەکانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە دەتوانن بچنە ناو پۆلەکانیان و وانەکانیان بخوێنن، رۆژەکانی یەکشەممە، سێشەممە و پێنجشەممەش تایبەتکراوە بە قوتابیانی كوڕ.