کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو. خێراى با مام ناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک : 40
کەرکوک: 43
زاخۆ: 42
هەڵەبجە: 44
سۆران: 40
راپەڕین: 41
گەرمیان: 44