قادر حه‌مه‌جان: پشتيوانى په‌يامه‌كه‌ى بارزانى ده‌كه‌ين

پشتیوانی حزبەکەی بۆ پەیامەکەی سەرۆک مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/08148234-a796-4310-892d-7db39cff4e48/kongra.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە لێدوانیکیدا بۆ کوردستان 24 حاکم قادر حەمە جان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی حزبەکەی بۆ پەیامەکەی سەرۆک مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى ئاراسته‌ى رايگشتى و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و تێيدا داواى له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كردبوو، به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه‌.