راى لايه‌نه سياسييه‌كانى دهۆك له باره‌ى په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانييه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌ى پێشوودا هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان ئاماده نه‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارى بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
پارت و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی ریفراندۆم و په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى ئاراسته‌ى رايگشتى و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و تێيدا داواى له لايه‌نه سياسييه‌كان كردبوو، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه چاره‌نووسسازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه.
ئه‌مه جارى دووه‌مه سه‌رۆك بارزانى هه‌وڵى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌دات و له كۆبوونه‌وه‌ى پێشوودا هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان ئاماده نه‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارى بكه‌ن.