سه‌لاحه‌دين به‌هادين داواى زه‌مينه‌سازى بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هادين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، ئێمه وه‌ك يه‌كگرتوو له خزمه‌تى پرۆسه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تييداين.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هادين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، ئێمه وه‌ك يه‌كگرتوو له خزمه‌تى پرۆسه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تييداين.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له دهۆك ئه‌نجاميدا، سه‌لاحه‌دين به‌هادين گوتى: به بێ لێبورده‌يى و سازش بۆ براى خۆت ناگه‌يته هيچ ئاواتێك و نه‌فه‌سى تۆڵه‌كردنه‌وه و كه‌نارخستن و په‌راوێزخستن نه‌فه‌سێكى شكستخواردووه و پێويسته هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه كار بۆ هێنانه‌دى ئاشتيى و ته‌بايى بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌كو يه‌كگرتوو ئێمه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و ئێمه هاوسه‌نگى هێز له كوردستان ده‌پارێزين و هه‌وڵى ئه‌وه‌شده‌ده‌ين وه‌ك ئيسلامييه‌كان هاوسه‌نگى بپارێزين.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كوردستان 24دا، سه‌لاحه‌دين به‌هادين گوتى: هه‌ردوو لايه‌نى پارتى و گۆڕان به‌شێكى گرنگن له كوردستان و ناته‌بايى ئه‌وان خه‌له‌لێكى گه‌وره درووستده‌كات و له مه‌سه‌له‌ى ريفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانى دواتريش ده‌بێت هه‌ماهه‌نگييان هه‌بێت و ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان هه‌وڵمان داوه و هه‌نگاوى يه‌كه‌ممان هه‌ڵناوه.
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك بارزانى و نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند، زه‌مينه سازى پێويسته و كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولا زۆر پێويسته و بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ينه ئه‌وه‌ى يه‌كێك به‌شدار بێت و يه‌كێك به‌شدارى نه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌دا پێويسته زه‌مينه سازى بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به راى من به‌ڕێز بارزانى داوايكردووه هێزه‌كان كۆببنه‌وه و نه‌شيوتووه له كوێ و به سه‌رۆكايه‌تى كێ و وتويه‌تى لايه‌نه‌كان كۆببنه‌وه. بۆ كۆبوونه‌وه‌ش پێويسته پێش كۆبوونه‌وه‌كه زه‌مينه ساز بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌كارهێنانى كارتى ياسا بۆ هه‌ندێك شت له جێى خۆى نه‌بوو. هه‌روه‌ها حه‌مله‌ى ئيعلامى له دژى يه‌ك كێشه‌ى درووستكردووه و شتێكى ته‌ندرووست نه‌بووه. ئه‌وان نه شه‌يتانن و نه فريشته‌ن و مرۆڤن و پێويسته ئێمه‌ش واقيعيى بين و سه‌ركرده‌كان به‌ڕێزن و كه‌سيان شه‌يتان نيين و كه‌سيشيان فريشته نيين.