سیاسییهكانی عهرهب و توركمانی كهركووك دژی ریفراندۆم دهوهستنهوه
K24 - كهركووك:
عەرەبەکانی كهركووك داوای لێکتێگەیشتن دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم له شارهكه و تورکمانەکانیش دژی ئەو پڕۆسەیەن و لەھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەھەرێمکردنی کەرکووك، بەرپرسانی کوردیش ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی راپرسی لە شاری کەرکووك ھاوشێوەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.
ههرچی هاووڵاتییانی کەرکووکه، داوا دەکەن ھاوشێوەی ھەرێم بەشداری لە راپرسی بکەن و وەك شارەکانی ھەرێم تەماشایان بکرێت.
ھاووڵاتیانی کەرکووك نازانن کە بەشداری لەو راپرسیە چاوەڕوانکراوەی ھەرێمی کوردستان دەکەن یاخود نا، ئەوان بەچاوی ئومێدەوە چاوەڕوێ ھەنگاوەکان بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لە کەرکووکدا و داوا دەکەن لەو پرسەدا شارەکەیان لە ھەرێمی کوردستان جیانەکرێتەوە.
بەرپرسانی کورد له کەرکووکیش لەھەوڵی رازیکردنی ھەردوو پێکھاتەی عەرەب و تورکمانن، بەڵام سیاسییەکانی ئەو دوو پێکھاتەیە، تا ئێستا نههاتوونهته ژێر باری ئهو داوایهی بهرپرسانی كورد.
بەرەی تورکمانی کە خۆی بەخاوەن بۆچوونی تورکمانەکان دەزانێت، بە روونی دژی ئەنجامدانی راپرسییە و داوا دەکات کەرکووك لەبەغدا و ھەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە.
عەرەبەکان لەھەوڵی رێکخستنی نێوماڵی خۆیانن، دەیانەوێت لە رێگهی ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبیەوە بۆچوونەکانیان لەسەر ئایندەی کەرکووك یەکبخەن، ئەوان دەڵێن؛ ئەگەر کورد راپرسی لەھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات، ئەوە پێشوازی لێ دەکەین، بەڵام لە کەرکووکدا پێویستە بەپێی رێکكەوتن بێت و دەستووری عێراق بکرێتە بنەمای ئەو کێشە سیاسییە.
بەرپرسانی کورد نائومێدبوونە لەبەشێکی زۆری سیاسییەکانی عەرەب و تورکمان، بۆیە لە دەرەوەی بەرپرسە سیاسییەکانی ئەو دوو پێکھاتەیە، ھەوڵی رازیکردنی ھاووڵاتیان دەدەن، بۆ ئەوەی بەھەر شێوەیەك بێت ئەو راپرسییەی کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت کەرکووکیش بگرێتەوە.