دواى داعش مهترسى شهڕى هۆزهكان له ئارادايه
کاری تۆڵەکردنەوەو رووبەڕووبونەوەی چەکداری لە نێوان هۆزەکاندا دروست دەبێت.
K24 – ههولێر:
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی چەکدارانی داعش، کێشەو ئاڵۆزی لە نێوان هۆزە خۆجێیەکانی ئەو ناوچانە سەرهەڵدەدات، هەروەها کاری تۆڵەکردنەوەو رووبەڕووبونەوەی چەکداری لە نێوان هۆزەکاندا دروست دەبێت.
لهو بارهيهوه موئەید قەیسی سهرۆكى هۆزه ئهلقهيسى گوتى: "ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن دەڵێن، تۆڵەی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەکەینەوە، بەڵام ئایا خەڵکی فەللوجە سپایکەری ئەنجامدا، خواش ئەمە قبوڵ ناکات، بۆیە بەداخەوە ئەوانەی خاوەنی ئەم عەقڵە دواکەوتوانە، دۆخی وڵات بەرەو تاریکی دەبەن".
ناتوانرێت ئەم کێشانە بەهەند وەرنەگیرێن، کە دەبنە هۆکاری ناکۆکی زیاتری پێکهاتەکانی وڵات، ئەم ناکۆکیانەش ئەرکی سەرۆک هۆزەکانی سەختر کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر رووداوێکی نەخوازراو و کاری کوشتن و تۆڵەکردنەوە.
فالح ئال حەسەن، سەرۆک هۆزی ئال غزی لهو بارهيهوه گوتى: "راستە کێشە و گیروگرفت هەیە، لە نێوان هۆزەکان و ناوچەیەك و ناوچەیەکی دیکە و پارێزگا بۆ پارێزگایەکی دیکە، هەموو سەرۆک هۆزەکان لێرەن لەم کۆبوونەوەیە، پەنا بەخوا دوای سەرکەوتنەکانی سوپا، هەموو کێشەکانێش کۆتایییان دێت".
عەلی والی موسەوی، نوێنەری هۆزی بەنی جەمیل موسەوی گوتى: "ئێمە داوا لە حکوومەت دەکەین هەنگاوی زیاتر بنێت، بەتایبەت، دابەشکردنی زەوی و پێدانی پێشینەی خانووبەرە، کاری وابکات داهاتی تاکەکەس و هاووڵاتی ئەم وڵاتە لە فەللوجە بێت یان لە بەسرە، لە نەجەف بێت یان لە مووسڵ بەرزبکاتەوە، چونکە حکوومەت خۆی بەرپرسە لەم خەڵکەو مافی بەسەر حکوومەتەوە هەیە".