دوو فڕۆکەوان پێش نیشتنەوە خەو دەیانباتەوە و بەسەر فڕۆکەخانەدا تێدەپەڕن
سیستەمی هۆشداریی فڕۆکەکە فڕۆکەوانەکانی لەخەو هەستاندووە
K24 - هەولێر:
دوو فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ئەسیوبیا خەو دەیانباتەوە و لەبری نیشتنەوە، بەسەر فڕۆکەخانەدا تێدەپەڕن.
رووداوەکە لە 15ی ئەم مانگەدا، کاتێک رووی داوە کە فڕۆکەیەکی مەدەنی لە سوودانەوە بەرەو ئەسیوبیا بەڕێکەوتووە.
سەرچاوە فەرمییەکان دەڵێن دوو فڕۆکەوانەکە خەویان لێ کەوتووە و هەربۆیەش فڕۆکەکەیان لەبری نیشتنەوە، بەسەر فڕۆکەخانەی ئادیسابابادا تێپەڕیووە.
ئاماژە بەوەشدرا، کۆنتڕۆڵکەرانی هاتوچۆی ئاسمانی (ATC) چەندین جار هەوڵیاندا پەیوەندی بە دوو فڕۆکەوانەوەکەوە بکەن بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.
دواتر سیستەمی هۆشداریی فڕۆکەکە کەوتووەتە کار و فڕۆکەوانەکانی لەخەو هەستاندووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر رێڕەوی خۆیان و فڕۆکەکە بنیشێننەوە.