كه‌ربه‌لا.. ته‌پۆڵكه‌یه‌ك به‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له كه‌ربه‌لا داڕما
تا ئێستا چوار بریندار گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و هەشت كه‌سی دیكه‌ش گیریانخواردووه
K24 - هەولێر:
به‌هۆی داڕمانی ته‌پۆڵكه‌یه‌ك به‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له كه‌ربه‌لا، ژماره‌یه‌ك سەردانیکەر له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریانخواردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، ده‌یان تیمی فریاگوزاری و به‌رگری شارستانی، له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونی گیرخواردووان، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستیانه‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بتڵی ئۆكسجینیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریانخواردووه.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی كه‌سانی گیرخواردوو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، تا ئێستا چوار بریندار گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و هەشت كه‌سی دیكه‌ش گیریانخواردووه.
له‌نێو مه‌زارگه‌كه كانییه‌كی ئاوی سارد هه‌یه، مێژوونووسانی شیعه مه‌زهه‌ب ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت، له‌وكاته‌ی سوپا به‌دوایه‌وه بووه، به‌ده‌سته‌كانی له‌نێو بیاباندا، كانییه‌كی شهقكردووه"، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا له نزیك ده‌ریاچه‌ی رهزازهیه.