كه‌ربه‌لا.. دایكێك و سێ له منداڵه‌كانی به كوژراوی دۆزرانه‌وه
"تاوانبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه"
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئاشكرایكرد، دایكێك و سێ له منداڵه‌كانی به كوژراوی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرانه‌وه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، بكوژ كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خێزانه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، له قه‌زای حوسه‌ینییه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ربه‌لا، دایكێك و 3 له منداڵه‌كانی له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای كه‌ربه‌لا پێكهێنرا، ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه به چه‌كی جۆری (كلاشینكۆف) له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خێزانه به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك، ئه‌نجامدراوه.
روونیكرده‌وه، تاوانبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه، به‌بڕیاری دادوه‌ر راده‌ستی دادگا كرایه‌وه.
پۆلیسی كه‌ربه‌لا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دۆخی شاره‌كه له ژێركۆنترۆڵدایه، ئه‌مه رووداوێكی تاكه‌كه‌سی و خێزانییه.