كاسێمیرۆ دوایین په‌یامی ماڵئاواییكردنی بۆ ریال مه‌درید نارد

یانه‌ی ریال مه‌رید مه‌راسیمێكی بۆ ماڵئاواییكردنی كاسێمیرۆ ساز كرد، ناوه‌راستكاره به‌رازیلییه‌كه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به قسه‌كانی بكات گریا و رایگه‌یاند سووپاسی فلۆرێنتینیۆ پێرێز ده‌كات كه له 2013 به‌ره‌و مه‌دریدی هێناوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22 ئابی/ئۆگه‌ستی 2022، له هۆڵی بۆنه‌كانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئاماده‌بوونی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید و كارلۆ ئانچیلۆتی و به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئێستا و پێشووی ریال مه‌درید، كاسێمیرۆ ماڵئاوایی یه‌كجاری له ریال مه‌درید كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆیشتنی له ریال مه‌درید بڕیارێكی سه‌خت بوو، گوتیشی: هه‌رگیز ناتوانم ئێره له‌بیربكه‌م، چونكه كاتێك هاتمه ئێره كه‌سم نه‌ده‌ناسی، هه‌موو شتێك بۆ من نوێ بوو، له‌و یانه‌یه خێزانم بنیاتنا و هه‌ر لێره ئاستم گه‌شه‌ی كرد، به‌تایبه‌تی ناتوانم مۆدریچ و كرووس له‌بیر بكه‌م كه به‌یه‌كه‌وه زۆر دڵخۆش بووین و نازناوی زۆرمان برده‌وه.
كاسێمیرۆ گوتیشی: هه‌میشه سووپاسگوزار و منه‌تباری فلۆرێنتینیۆ پێرێزم كه منی هێنایه ئێره، بوومه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو نازناوه، دڵنیام رۆژێكدا دێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی كه لێره به منیان به‌خشی.
كاسێمیرۆ دوای 8 ساڵ یاریكردن له ریال مه‌درید به 60 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن دیكه به‌گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی په‌یوه‌ندی به مان یونایتد كرد، كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 336 یاری، 31 گۆڵ و 29 ئاسیسی كردووه و پێنج نازناوی چامپیۆنزلگ و 3 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێناوه.