26 هەلی کار دەرەخسێندرێت کەچی زیاتر لە 23 هەزار فۆرم پێشکەشکراوە
"23 هەزار و 502 کەس فۆرمی دامه‌زراندنیان پركردووهتهوه"

K24 - هه‌ولێر
پێش دوو مانگ بەڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک 26 هەڵی دامەزراندنی راگەیاند، كه به‌سه‌ر 20 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس، 4 بڕوانامه‌ی دبلۆم و دوو دەرچووی ناوەندی دابه‌شكرابوون.
بەڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک له رێككه‌وتی 12 ـی حوزه‌یرانی 2022، ئه‌و هه‌لی دامهزراندنهیان راگه‌یاندبوو، تاوه‌كو 16 ـی هه‌مان مانگ پركردنه‌وه‌ی فورمی دامه‌رزاندن له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه به‌رده‌وام بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ـی ئابی 2022، بەڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد، له‌و ماوه‌یه‌دا 23 هەزار و 502 کەس فۆرمهكهیان پركردووهتهوه.
قاسم عەبدولعەزیز، بەڕێوه‌بەری یاسایی و کارگێری لە بەڕێوهبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24 ـی راگەیاند، پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفافانە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و میکانیزمێکی تۆکمەیان داناوە، هیچ کەسێک ناتوانێت "واسته" لە دامه‌زراندنی فەرمانبەراندا بکات و، هەر کەسێکیش هه‌وڵی ئه‌وه بدات، رێکاری یاسایی له بەرامبەر دەگیرێته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەو 23 هەزار کەسەی کە داواکارییهكهیان پێشکەشکردبوو، دوای پێداچوونەوە و وردبوونه‌وه، کە لەسەر 9 پێوەر رێزبەندیان بۆ کرابوو، ته‌نها 145 کەس ماون، لەو ژماره‌یه‌ش بڕیارە لە ماوه‌ی 23 ـی ئابی 2022 تاوه‌كو 8 ـی ئایلوولی 2022 بەڵگەنامەکان رادەست بکەن، چەند فیڵتەرێکیش ماون دواتر ته‌نیا 26 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێن.
قاسم عه‌بدولعه‌زیز له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی، "ئەو کەسانەی کە خۆیان بە شایەنی ئەو کارە دەزانن و وا هەست دەکەن غەدرییان لێکراوە، ده‌توانن سکاڵا تۆماربكه‌ن و بەدواداچوون بكه‌ن".